وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵا خوێندکارانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت" ئەو خوێندکارانەى قۆناغى ١٢ى ئامادەیى کەبەهۆى توشبونیان بەڤایرۆسى تاقیکردنەوەى خولى دووەمیان دواکەوتوە، دەتوانن سیستمى زانکۆ لاین بەکاربهێنن". 

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە کە بەهۆى توشبونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانى بوو بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بکەن، دواتر لەلایەن وەزارەتى پەروەردە دوبارە تاقیکردنەوەیان کردەوە، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتۆتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داخلى سیستمى زانکۆلاین کراوە، بۆیە ئەو دەرچوانەش لە ئێستادا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش بکەن.

 

سەبارەت بە یوزەرنەیم و پاسۆردەکانیشیان ئاگاداری خوێندکارەکان دەکاتەوە کە، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە و خوێندکارەکان دەتوانن بچن لە خوێندنگاکانیان وەریبگرنەوە و وەک سەرجەم دەرچوانی دیکە داواکاری پێشکەش بکەن.

 


PM:07:51:15/10/2020