فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر تووشی کۆرۆنا بوو

بەڕێوەبەری نوسینگەی پارێزگاری ھەولێر ئاشکرای دەکات، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 
لە راگەیەندراوێکدا، بەرێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری ھەولێرئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دوێنێ دوشەممە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ فرەسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام تەندروستی باش و جێگیرە.

 

ئەمە یەکەمجارە پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بێت.

 

دوێنێ دوو شەممە کۆرۆنا بەرزترین رێژەی تووشبوون و گیان لە دەستدانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان تۆمار کرد.

 


AM:08:30:20/10/2020