چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی لە بەغدا داوا لە خەڵکی دەکەن رۆژی ٢٥ ی تشرینی یەکەم بڕژێنە سەر شەقامەکان لە پێناو خەرجکردنی مووچەکانیانداو پێشبینی دەکرێت خۆپیشاندانی گەورە هاوشێوەی خۆپیشاندانەکانی ساڵی پار.
محەمەد دەراجی پەرلەمانتاری عێراق بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاندووە دۆخی ئابوری خراپە و خەرجکردنی مووچە لە دۆخێکی مەترسیداردایە.
حکومەتی عێراق بە بەراورد بە ١٥ ساڵ لەمەوپێش بەرێژەی ٤٠٠% بڕی پێدانی مووچە لە عێراق زیادی کردووە، ئەم زیادبوونە لە رووی ژمارەی مووچەخۆر و بڕی مووچەکەشەوەیە.
لە عێراق ٧٥% ی بودجەی عێراق دەدرێت بە مووچەی و خەرجی کەرتی گشتی.