ئاڵدار خەلیل: ئەردۆغان هەندێک روداو لە فەڕەنسا دەکاتە بیانو بۆ هێرش و تۆڵەکردنەوە لەو وڵاتە

ئاڵدار خەلیل، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت" ئەردۆغان هەندێک پرس دەکاتە بیانو بۆ هێرشکردنە سەر فەڕەنسا لەکاتێکدا خۆی لە ناوچەکەدا کوشتن و کۆمەڵکوژی ئەنجامدەدات".

 

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە" ئەردۆغان هەندێک روداو لە فەڕەنسا دەکاتە بیانو بۆ هێرش و تۆڵەکردنەوە لەو وڵاتە، نیگەرانی خۆی لەبارەی ئاینی ئیسلام دەردەبڕێت، لەکاتێکدا خۆی پشتگوێی دەخات، تورکیا کوشتن و کۆمەڵکوژی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریاو ناوچەکەدا کردوە و هێشتاش ئاسەواری کارەکانی هەرماون". 

 

ئاڵدار خەلیل ئەوەشی راگەیاندووە" تێڕوانینی فەڕەنسا بۆ رۆڵی خراپی توركیا و خوێندنەوەی دروستی بۆ پرۆژەكانی توركیا دژ بە سەقامگیری هەرێمی و نێودەوڵەتی مەترسی لەسەر بەئەندامبونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا، لە ئەنجامی ئەم ئاڕاستەكردنانەی ئەردۆغانە". 

 
 
 


PM:12:55:26/10/2020