مەسرور بارزانی: رێگای نادەین کەس زیان بە ئاسایشی هەرێم بگەیەنێت

لەیەکەم کاردانەوەی راگەیاندنی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، سەرۆکی حکومەت، مەسرور بارزانی رایگەیاند" رێگە نادەن کەس زیان بە ئاسایش و ئاشتیمان بگەیەنێت ".

 


لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی،"دەستخۆشی لە هێزەکانمان دەکەم بۆ تێکشکاندنی ئەو تۆڕەی لە چەندین کەس پێکهاتبون و نیازیان هەبووە توندوتیژی لە کوردستان ئەنجامبدەن".

 


سەرۆكی حكومەت دەشڵێت " ئەولەوییەتی هەرە لەپێشینەمانە ئاسایش و ئاشتیمانە، ڕێگە نادەین کەس زیانی پێ بگەیەنێت".

 


ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا پوچەڵکردنەوەی چەند هێرشێک كە بە "تێکدەرانە" ی راگەیاندو ئاشکرای کە ژمارەیەک کەسی پەکەکەو کەسی عەرەبیان دەستگیرکردووە .

 


PM:07:14:26/10/2020