به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ئەمڕۆ كۆبوونه‌وه و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش داوایان له مامۆستایان كرد ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكه‌نه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەکەن کۆتایی بەبایکۆت بهێنن و پرۆسەی خوێندن لە ئەمڕۆوە دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەوەی پڕۆگرامەکانی خوێندن بەیاسایی تەواو بکرێت.
پەروەردەی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بایكۆت، پرۆسه‌ی خوێندن ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین به رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكرێنه‌وه‌و پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكات.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند" له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی خوێندنی ئەمساڵەوە 4391 مامۆستا و قوتابی ئه‌وانه‌ی ده‌وام ده‌كه‌ن له‌شاری هه‌ولێر و سنوری پارێزگای سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون، بۆیە وەزارەتی پەروەردە و لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا پرسی بەردەوامی یان راگرتنی پرۆسەی خوێندن تاوتوێ دەکەن".