وته‌بێژی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دڵنیایی هەیە لەبارەی موچەی فەرمانبەران".
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا لەبارەی ئەگەری رەتکردنەوەی پرۆژەیاسای قەرزەوە کە حکومەت هیوای لەسەر هەڵچنیوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی داهاتوو ڕایگەیاند" هەمان پرسیارم لە وەزیری دارایی کرد، بەوەی چی دەکەن ئەگەر پەرلەمان یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی پەسند نەکرد؟، وەزیری دارایی پێشبینیی کەمکردنەوەی ئەو بڕە پارەیەی کرد لەلایەن پەرلەمانەوە".
ڕاشیگەیاند" منیش پرسیاری ئەوەم لێکرد لە کاتی کەمکردنەوە، یاخود بەشنەکردنی ئەو پارەیە چارەسەر چی دەبێت؟ وەزیری دارایی‌ش بە یەک وشە پێی‌گوتم، 'حکومەت چارەسەری دیکەی لایە و دڵنیایی هەیە لەبارەی مووچەی فەرمانبەران".
لای خۆیه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویست بۆ موچه دابینبكرێت، حكومه‌ت ناچاره ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه دروستبون، راسته‌وخۆ بیانداته‌وه".
وتیشی" بۆیه ئێستا هه‌لێك له‌به‌رده‌ستی حكومه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای قه‌رز، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی داهاتو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)و له هه‌فته‌ی دواتریش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی (تشرینی دوه‌م/11)ی فه‌رمانبه‌ران بكات، چونكه هیچ گرفتێك بۆ موچه‌ی چوار مانگی داهاتو له‌ئارادا نامێنێت".