ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەم تۆپخانەکانی ئێران بۆردومانی شارهدێی سیدهكانی کرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران هەریەک لە گوندەکانی (بەربزین، بەربشین، بن پەرێز)یان لە سنوری ناحیەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر تۆپبارانکرد.
لەئێستاشدا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی بە ئاسمانی ناوچەكەدا دەسوڕێتەوە، كە ئامانج لێی لێدانە لە بنكە و بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، تاكو ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و مادییەكانی بۆردوومانەكەوە زانیاری ورد لەبەردەست نییە.
سیدهكان كهوتووهته سێگۆشهی سهرسنووری نێوان وڵاتانی عێراق، توركیا و ئێران، شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای سۆرانە و دەکەوێتە دووری ١٤٤ کیلۆمەتری بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر.