دارایی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەى دابەشکردنى موچەى ئەم مانگە بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت" بەو داهاتەى لەبەردەستیاندایە ناتوانن خەرجییەکان دابین بکەن و جگە لە بژاردەى قەرز هیچ چارەسەرێکى دیکەیان لەبەردەست نییە تا کۆتایی ئەمساڵ".

 

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردوەتەوە، لەبارەی دواکەوتنی موچەی ئەم مانگە ئاماژەی بەوەکردووە" داهاتەکانی ئێستای حکومەت لە بەردەوامی دابەزینی نرخی نەوت و پابەندبونی عێراق بە بڕیارەکانی ئۆپیکەوە، بەشی خەرجییەکان ناکات و داهاتی نەوتی مانگانەش کەمترە لە (٥٠٪)ی خەرجییەکانی حکومەت". 

 

دەشڵێت" لە سێ رێگەوە دەمانەوێت چارەسەری کورت و مامناوەند و دور مەودا بۆ پرسەکان بدۆزێنەوە کە کاریگەری لەسەر ئابوری عێراق دەکات". 

 

وەزارەتى دارایی ڕاشیگەیاندووە" داوایان لە پەرلەمان کردووەد؟ رێگەیان پێبدات بۆ قەرزکردنى ٤١ ترلیۆن دینار تا کۆتایی ئەمساڵ بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان و دابینکردنى موچە". 



PM:06:52:30/10/2020