وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، ئاشکرایی دەکات رۆژی شەممە 31-10 ئەنجامی پشکنینی خۆی و خانەوادەکەی پۆزەتیف دەرچووە.
سولەیمان سۆیلو نووسیوویشیەتی، لە ئەنجامی پشکنینەکەدا دەرکەوتووە خۆی و هاوسەرەکەی و کچەکەی تووشی پەتاکە بوون.
ئێستا لە نەخۆشخانە خەوێنراون و لەژێر چاودێری پزیشکدان بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
سۆلیو کە وەزیری ناوخۆیە یەکێکە لە بەرپرسە تودنڕەوەکانی نێو حکومەتەکەی ئۆردوغان بەرامبەر کورد.