کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و کەسایەتی شاری کەرکوک بەتوندی ئیدانە و مەحکومی هەر شەڕێکی نەخوازراو ئەکەن

کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و کەسایەتی شاری کەرکوک بەتوندی ئیدانە و مەحکومی هەر شەڕێکی نەخوازراو ئەکەن و ڕایدەگەیەنن" جگە لەداگیرکەرانی کوردستان هیچ لایەنێکی بەشداربووی ئەو شەڕە براوەی سەرەکی نابن و تەنها خۆیان و خەڵکی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم ئەبن".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ژمارەیەک ڕۆشنبیرو کەسایەتی پارێزگای دهۆک ئاماژە بەوە دەکەن" لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمان و هەستکردن بە ناسکی دۆخەکەو ئەو ئاڵۆزییەو پیلانگێڕیەی لە ناوچەکەدا هەیەو نازانرێ دەرەنجامەکانی بەرەو چی ئاقارێکمان ئەبات ، لێرەوە زۆر بەتوندی ئیدانەو مەحکومی هەر شەڕێکی نەخوازراو ئەکەین کە ئەبێتە مایەی دووبارە لێکترازانی کۆمەڵگای کوردی و ڕشتنی خوێنی رۆڵەکانی و ماڵ وێرانی زیاتری خەڵکی کوردستان، بێگومان لەوەها دۆخێکدا جگە لەداگیرکەرانی کوردستان هیچ لایەنێکی بەشداربووی ئەو شەڕە براوەی سەرەکی نابن و تەنها خۆیان و خەڵکی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم ئەبن".'

 

لەبەشێکی تری بەیانەکەدا داوا لە هەردوو لایەنی (پەکەکە) و (پ.د.ک) ئەکەن کە، دان بەخۆیاندا بگرن و زەمینەی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ زیاتر فراوان بکەن و بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە نەخوزراوەوە بکەن و کێشەکان لەنێوان خۆیاندا چارەسەربکەن، هەروەها داوا لەهەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان ئەکەین کە هەریەکەو لەڕێگای خۆیانەوە هەوڵەکانیان بخەنە گڕ بۆ دامرکاندنی ئاگری شەڕەی کە مەترسیە بۆسەر هەموو بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان، هەروەها داوا لەهاووڵاتیانی ناوخۆی کوردستان و کوردانی ڕەوەندی دەرەوە ئەکەین فشارەکانیان زیاتر بکەن بۆ سەر ئەو دوو هێزە کە هەڵە مێژویەکانی شەڕی ناوخۆ دووبارە نەکەنەوە،هەر لێرەشەوە داوا لەپێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و گەریلا سەربەرزەکانی قەندیل ئەکەین کە بەشدار نەبن و مەبنە بەشێک لە شەڕی خۆکوژی.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

 

بەیاننامەی ئیدانەکردنی شەڕی ناوخۆ

 

لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمان و هەستکردن بە ناسکی دۆخەکەو ئەو ئاڵۆزییەو پیلانگێڕیەی لە ناوچەکەدا هەیەو نازانرێ دەرەنجامەکانی بەرەو چی ئاقارێکمان ئەبات ، لێرەوە زۆر بەتوندی ئیدانەو مەحکومی هەر شەڕێکی نەخوازراو ئەکەین کە ئەبێتە مایەی دووبارە لێکترازانی کۆمەڵگای کوردی و ڕشتنی خوێنی رۆڵەکانی و ماڵ وێرانی زیاتری خەڵکی کوردستان، بێگومان لەوەها دۆخێکدا جگە لەداگیرکەرانی کوردستان هیچ لایەنێکی بەشداربووی ئەو شەڕە براوەی سەرەکی نابن و تەنها خۆیان و خەڵکی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم ئەبن.

 

هەر بۆیە لێرەوە ئێمەی بەشێک لە هاووڵاتیانی شاری کەرکوک داوا لە هەردوو لایەنی (پەکەکە)و (پ.د.ک) ئەکەین دان بەخۆیاندا بگرن و زەمینەی لێکتێگەیشتن و گفتوگۆ زیاتر فراوان بکەن و بە بەرپرسیاریەتیەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە نەخوزراوەوە بکەن و کێشەکان لەنێوان خۆیاندا چارەسەربکەن، هەروەها داوا لەهەموو حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان ئەکەین کە هەریەکەو لەڕێگای خۆیانەوە هەوڵەکانیان بخەنە گڕ بۆ دامرکاندنی ئاگری شەڕەی کە مەترسیە بۆسەر هەموو بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلەکەمان، هەروەها داوا لەهاووڵاتیانی ناوخۆی کوردستان و کوردانی ڕەوەندی دەرەوە ئەکەین فشارەکانیان زیاتر بکەن بۆ سەر ئەو دوو هێزە کە هەڵە مێژویەکانی شەڕی ناوخۆ دووبارە نەکەنەوە،هەر لێرەشەوە داوا لەپێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و گەریلا سەربەرزەکانی قەندیل ئەکەین کە بەشدار نەبن و مەبنە بەشێک لە شەڕی خۆکوژی.

 

لەکۆتاییدا هیوادارین سەرکردایەتی هەردوو لایەنی بەرپرس بە ئەمانەتەوە ئەم قۆناغە سەختەی گەلەکەمان تێپەڕێنن و نەبنە مایەی دروستکردنی کارەساتێکی گەورە بەسەر میللەتەکەماندا.

 

 کۆمەڵێک ڕۆشنبیرو کەسایەتی شاری کەرکوک

 

4ی تشرینی دووەمی 2020

 

1ـ هیوا حسن علی / مامۆستاو نوسەر
2ـ هێمن حەسیب  /ڕۆژنامەنووس
3ـ لەتیف فاتح فەرەج/نوسەرو ڕۆژنامەوان
4ـ ئارام سلێمان احمد/فەرمانبەرو ئەکادیمی
5ـ گرفتار کاکەیی/کاریکاتێریست
6ـ زاهیر شکور/ رۆشنبیر
7ـ عباس مجید داودی/ مامۆستاو شاعیر
8ـ هیوا رەش / پشمەرگەی دێرین
9ـ عدالت رحیم داودی/ فەرمانبەر
10ـ کامل جلال /چالاکوانی سیاسی
11ـ شیرزاد عبدالواحد کریم / مامۆستا
12ـ مامۆستا علی زەنگەنە/
سیاسەتمەدار
13ـ سلام عزیز اسماعیل/چالاکوانی سیاسی
14ـ رمضان صابر سعید/فەرمانبەر
15ـ اسماعیل احمد نجم /شێوەکار
16ـ محمد فاتح علی /کاسبکار
17ـ ظاهر طاهر/چالاکوانی سیاسی
18ـ لقمان زەنگەنە/ مامۆستا
19ـ ئاکام وەزیری/رۆژنامەنووس
20ـ صباح خلیل قادر/چالاکوانی سیاسی
21ـ محمد جلیل/مامۆستاو سەرپەرشتیاری گروپی شەقام
22ـ گۆران حەساری /کاسبکار
23ـ شامل قادر/ نوسەرو ڕۆژنامەوان
24ـ محمد احمد کریم /شانۆکار
25ـ مەلا فەرمان محمد/چالاکوانی سیاسی
26ـ یونس عزیز/مامۆستا
27ـ نسرین احمد/مامۆستاو چالاوانی سیاسی



PM:07:45:04/11/2020