وەزارەتی دارایی عیراق دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی دەستپێكرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە دارایی عیراق دابەشكردنی مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی ١٠ دەستپێكرد. 

 

وەزارەتی دارایی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا ڕایگەیاند" مووچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی بۆ مانگی تشرینی یەکەم ئامادەیە لەبانكەكان و دەستبەداشكردنی كراوەو دەتوانن بۆ وەرگرتنی سەردانی بانكەكان بكەن". 

 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دیارینەکراوە. 

 

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند" دەتوانین كۆتایی هەفتەی داهاتوو موچە دابەش بكەین، بە مەرجێك یاسای قەرزكردن پەسەند بكرێت".

 

وتیشی" ئەگەر یاسای قەرزكردن پەسەند بكرێت، بەڵێن دەدەین دواكەوتنی موچە دووبارە نەبێتەوە".



PM:02:15:05/11/2020