داوای كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان، یاداشتێکی ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان كرد و لەسەر ئاڵۆزیەکانی نێوان پارتی و پەکەکە، داوای كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان دەکات.

 

لەو یاداشتەدا، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ داوایكردوە، پاڵپشت بە بڕگەی یەکەم لە مادەی (٨) و مادەی (١٧)ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، کە سەرۆك  یان سێیەکی ئەندامانی پەرلەمان  دەتوانن داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان بکەن سەبارەت بە بابەتێکی دیاریکراو، بۆ ئەو مەبەستە داوادەکەین پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو گرژیی و ئاڵۆزییە ئەمنی و سەربازییەی لەنێوان پێشمەرگە و پەکەکەدا دروست بووە، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات.

هەروەها داوایەکی دیکەی کردوە و ئاماژەی بەوەشکردوە، دواجار بە پێی بڕگەی یەکەمی ماددەی (٤٣) لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچونی ئەم بابەتە پێکبهێنێت.


 


PM:02:45:05/11/2020