دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار کران

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو كۆڵبەری كورد لە كاتی كۆڵبەری لە سنوورەكانی نەوسوود و بانە بە تەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار كراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری نەوسوودی پارێزگای كرماشان تەقەیان لە كۆڵبەران كردووە و لە ئاكامدا كۆڵبەرێكی خەڵكی جوانڕۆ بە ناوی سینا كەرەمی بە سەختی بریندار بووە.

لەلایەكی دیكەوە، ڕۆژی دووشەممە هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنوورەكانی بانە تەقەیان لە پۆلێك كۆڵبەر كردووە و كۆڵبەرێك بە سەختی پێكراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانه ناسنامەی ئەو كۆڵبەرەی هیدایەت حوسێنی تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵكی سەردەشت ڕاگەیاندووە كە دەستی بەسەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەكانی شاری سنە كراوە.

PM:07:09:05/11/2020