یەکێتی و پارتی ئامەدەکاری دەکەن کە سبەینێ دووشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ کۆببنەوە و بە گوێرەی زانیارییەکانیش کۆبونەوەکە لەسەر ئاستی باڵا دەبێت.
بەپێى ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، سبەینێ دووشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتى نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستى باڵا کۆدەبنەوە.
بەپێى زانیارییەکانی (سپی)، شاندەکەی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکایەتى دەکات و هەرچی وەفدەكەی پارتی دیموكراتی كوردستانیشە هۆشیار زێباریی سەرۆکایەتى دەکات و چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی هەردوولاش بەشدارى کۆبوونەوەکە دەکەن.