سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گەشتێکی فەرمی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات.

 

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی، گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا دەست پێ کرد.

 

لەو گەشتەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابووری دەکات.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵ دەدات سوود لە شارەزایی و تواناکانی وڵاتانی ئەوروپادا وەربگرێت بۆ پەرەپێدانی دۆخی ئابووریی و گەشەپێدانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان.



AM:11:10:09/11/2020