بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەپارێزگای کەرکوک هەشت كەس بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی به ئۆتۆمبێلێكی لیوای ٥٢ی پیاده‌ی سه‌ر به فیرقه‌ی ١٤ له گوندی په‌لكانه‌ی سنوری پارێزگای كه‌ركوك ته‌قیه‌وه.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکە دوو سه‌رباز كوژراون كه یه‌كێكیان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی نه‌وته و ئه‌وی دیكه‌شیان سه‌ر به فه‌وجی كۆماندۆی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبیه، هاوكات شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش كه سه‌ر به لیوای ٥٢ی پیاده‌ن.
هاوکات لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوەکە و ده‌ست كراوه به لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه.