دارایی عێراق وادەی دابەشكردنی مووچەی ڕاگەیاند

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەكرێت".

 

هاوکات ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممە پەرلەمانی عێراق پرۆژەیاسای پڕکردنەوەی کورتهێنان بە دەستکارییەوە پەسند دەکات".

 

هەروەها وتیشی" بەهۆی پەسەندكردنی پرۆژەیاسای پڕكردنەوەی كورتهێنان ڕاستەوخۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچە دابەش دەكات". 

 

لاى خۆیەوە مستەفا کازمى ئێوارەى دوێنێ لە تویتێکدا رایگەیاند" هەندێك لەهەوڵدان قەیرانی سیولەی دارایی بكەنە بابەتێكی سیاسی. بەڵام لێكگەیشتن هەیە لەنێوان حكومەت و دارایی پەرلەمان كە هۆكارەكە كەڵەكەبوونی هەڵەكانە و لەپلانی "وەرەقەی سپی" چارەسەرمان بۆ داناوە". 



PM:01:43:10/11/2020