سەرۆکی تورکیا ئۆردغان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بادین دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنیەوە بە سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمەش دوای پێنج رۆژ لە راگەیاندنی سەرۆکەوتنی بایدنەوە دێیت.
لەو بەیانەدا کە ئۆردوغان ناردوویەتی " هیوادارم ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بەسوود بێت بۆ گەلی ئەمەریکای هاپەیمان و خۆشەویست".
هەروەها هاتووە " لە چەند بۆنەیەکدا ئەو دەمەی کە جێگری سەرۆک بوویت باسی سروشتی پەیوەندی ستراتیژی نێوان تورکیا ئەمەریکامان کردووە کە لەسەر بنەمایەکی پتەوە بنیاتنراوە".
لە نامەکەدا ئۆردوغان دەشڵێت " ئەو هەڕەشانەی کە رووبەڕوومان بۆتەوە لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمایەتی ئەوە دەخوازێت کە پەیوەندیەکانمان پەرەپێبدەن و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش ، لە ئایندەشدا دووباتی دەکەینەوە کە پێکەوە لەگەڵ ئیدارەی ئەمەریکا بەو ئاراستەیە کاردەکەین. پەیوەندی و هاوکاری و هاوپەیمانی بەهێزی نێوانمان بەردەوام دەبێت لە جیهانی ئەمڕۆ و لە ئایندەدا".
لە کۆتایی نامەکەیدا، ئۆردوغان پیرۆزبایی سەرکەوتن و پێشکەوتن بۆ ئەمەریکا دەخوازێت.
بایدن لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا لەبارەی ئۆردوغانەوە ئاشکرای کرد کە دەبێت کار بکات بۆ رووخانی ئۆردوغان.