کەشناسی: شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارە جیاوازەكانی هەرێم كوردستانی بڵاوكردەوە.

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەینێ دووشەممە هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى باران بارین". 

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتەکانى نیوەڕۆ باران بارین دەستپێدەکات سەرەتا ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى تر  و پێشبینى باران بارین بۆ تەواوى ناوچەکەمان هەیە، سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بارانى زیاتر دەبێت لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە باران بارین لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2 تا 3 پلەى سیلیزى.

ڕاشیگەیاندووە" لە شەودا کاریگەرى ئەم باران بارینە کۆتاى دێت". 



PM:12:15:15/11/2020