هێمن هەورامی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی سێ سەرۆکایەتییەکی هەرێم ئاشکرادەکات

جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە رەتکردنەوەی ئەو میکانیزمە کراوەتەوە کە یاسای پرکردنەوەی کورتھێنانی دارایی لە پەرلەمانی عێراق پێتێپەڕێندرا". 

 

هێمن هەورامی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی، لە کۆبوونەوەی ھەر سێ سەرۆکایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان جەخت لە رەتکردنەوەی ئەو میکانیزمە کرایەوە کە یاسای پرکردنەوەی کورتھێنانی دارایی  لە پەرلەمانی عێراق پێتێپەڕێنرا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، دانیشتنێکی تایبەتی لە پەرلەمان ساز دەکەین و شاندی حکومەت ھەموو نامەکان و کۆنووسی کۆبوونەوەکان و بەلگەکانی ئامادەیی حکومەتی ھەرێـم  دەخرێنە روو  کە لە ١٦ ی ٧ ی ٢٠١٩ تا ١٨ ی ١٠ ی ٢٠٢٠  بۆ  رادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و ٥٠٪‏ ی داھاتی نا نەوتی  لەگەل حکومەتی عێراق   ئاڵوگۆڕکراون.

بڕیارە ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە یاسایی کورتهێنانی دارایی کۆبێتەوە. 



PM:10:05:15/11/2020