بەرپرسێکی باڵای سوریا گیانی لە دەستدا

وەزیری دەرەوەی سوریا وەلی معلم لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا کۆچیی دوایی کرد.

 

وەلید معلم لە دایکبوونی ١٩٤١ دیمەشقی گەڕەکی "مەزە"یەو، ئەمڕۆ لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

 

هەڵگری بڕوانامەی بکالریۆسە لەساڵی ١٩٦٣ دا لە زانستی ئابوری و سیاسیدا. لە ساڵی ١٩٦٤ لەوەزارەتی دەرەوە دەستی بەکار کردووە لە باڵوێزخانەکانی سوریا لە تەنزانیا و سعودیەو ئیسپانیا و ئینگلتراو رۆمانیا. ساڵێ ١٩٩٠ کرا بە باڵوێزی سوریا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠٠٠دا کرا بە وەزیری دەرەوە.

 

بەیەکێک لە کۆڵەکانی رژێمی بەعسی سوریا هەژمار دەکرێت لەسەردەمی حافز ئەسەدەوە تا بەشاری کوڕی کە ئێستا حوکم دەکات.

 


AM:08:22:16/11/2020