وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٤٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەدەستداوە ٢٠ لەهەرێمی کوردستان بووە.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٧٨٦ كه‌س تووشی کۆرۆنابووە.
هەروەها هاتووە کە ٢ هەزار و ٦٤٦ تووشبووش چێکبوونەتەوەو گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.
له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق ٥٣٣ هه‌زار و ٥٥٥ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ش ١١ هه‌زار و ٩٢٥ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٤٦٣ هەزارو ٤٠ کەسیش چاکبوونەتەوە.