لە دەرسیم لە باکوری کوردستان بەفرێکی زۆر دەبارێت

لە شاری دەرسیمی باکوری کوردستان دوێنی بەفرێکی زۆر باریووەو کێشەی زۆری بۆ هاتوچۆی هاولآتیان دروستکردووە.

 

میدیاکانی باکوری کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەوە کە لە شاری دەرسیم لە رۆژانی رابردوودا باریووە، بۆتە هۆی بڕینی رێگای هاتوچۆ لەگەڵ ٢٥ گوندی پارێزگاکەدا.

 

لە پایزی ئەمساڵدا لە پارێزگاکانی وان و قارس و دەرسیم چەند جارێک بەفر باریووە، بەلآم بەفری ئەمجارەی دەرسیم زۆرترین رێژەی بەفربارینە.

 



AM:08:17:22/11/2020