فەرماندەیەکی باڵای یەکێتی لەسلێمانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

لیوا مەحمود بێسەری بە ڤایرۆسی کرۆنا کۆچی دوای کرد لە نەخۆشخانەی ئەنۆرشێخە. 

کەمێک پێش ئێستا لیوا مەحمود بێسەری فەرماندەی لیواکانی سکرتاریەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا. 

 

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە پاش كەمێكی تر تەرمەكەی لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخەوە ببرێتە مزگەوتی حاجی فارسی بێسەری لەگەڕەكی ئازادی و دواتر بەڕێ‌ بكرێت بۆ گۆڕستان.


PM:06:57:22/11/2020