ژمارەیەک پەرلەمانتار داوادەکەن سبەینێ لەپەرلەمان گفتوگۆی پرسی موچە بکرێت

ژمارەیەک پەرلەمانتار داوا دەکەن بڕگەیەک بۆ دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان زیاد بکرێت، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى دواکەوتنی مووچەی موچەخۆران.

 

لەیاداشتێکدا کە وینەیەکی بۆ (سپی) نێردراوە، ٢١ پەرلەمانتاری كوردستان داوا دەكەن،  لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا تەوەرێکی دیکە زیادبکرێت، بۆئەوەی گفتوگۆ بکەن دەربارەى دواکەوتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم و چوونی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا لەبارەی موچەوە.

 

ئەوەش لەكاتێكدایە، وا بڕیارە سبەینێ چوارشەممە كاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، پەرلەمانی كوردستان دانیشتنی ژمارە ١٠ی ئاسایی خولی پاییزەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردن ئەنجام بدات، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە گفتوگۆ لەسەر تەوەرەکانی فرۆشتن و بە کرێدانی مایەکانی دەوڵەت و کۆچی گەنجان بۆ دەرەوە بکرێت. 



PM:02:01:24/11/2020