وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند" له‌ مانگی‌  تشرینی یەکەمی رابردودا داهاتی‌ نه‌وت گه‌یشتۆته‌ سێ ملیارو ٤٥٦ ملیۆن‌ و ٦٨٠ هەزار دۆلار". 

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، تیایدا عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێى ئامارەکانى کۆمپانیاى بە بازاڕکردنى نەوتى عێراق (سۆمۆ)، له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ٨٩ ملیۆن و ١٥٣ هه‌زار و ٩٣٢ به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه‌، كۆی گشتی داهاتیش له‌و مانگه‌دا سێ ملیار و ٤٥٦ ملیۆن و ٦٨٠ هه‌زار دۆلار بووه‌، كه‌ ٨٦ ملیۆن و ٢٣ هه‌زار و ٢٠٤ به‌رمیل له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه‌ هه‌نارده‌كراوه‌، به‌بڕی سێ ملیار و ٣٤١ ملیۆن و ٣٠٧ هه‌زار دۆلار.

وتەبێژەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕاشیگەیاندووە" نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاو لە مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ٣٨ دۆلار و ٧٧٢ سەنت بووە". 

PM:05:00:24/11/2020