ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داھاتووی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە زۆربەی شارەکان ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لەکاتی جیا جیا، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.