نەزهەت حالی: ئەوەی لەسەر داوای ماف بگیرێت ستەمە

بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، نەزهەت حالی لەسەر دەستگیركردنی مامۆستا و رۆژنامەنووسەكانی هەولێر و دهۆك ڕەخنە دەگرێت و دەڵێت" ئەو كارە ستەمە". 
 

نەزھەت حالی، بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کە ئێستا لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان نیشتەجێیە لە ئەکاونتی خۆی  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پەیامێکی سەبارەت بەدۆخی ئێستای هەرێم بڵاوکردۆتەوەو هاوڵاتیانیش کۆمێنتیان بۆنوسیوە کە لە یەكێك لە كۆمێنتەكاندا هاووڵاتییەك بە رەخنەوە ئەو پرسیارەی لە نەزهەت حالی كردووە كە" بۆچی خەڵك داوای خۆی بكات دەستگیر دەكرێت؟" وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو مامۆستا و رۆژنامەنووس و چالاكوانانەی هەولێر و دهۆك كە چەند مانگێكە دەستگیركراون.

 

 

 

لەوەڵامدا نەزهەت حالی ئاماژە بەوەدەکات كە ئەو دەستگیركردنانە ستەمن و نووسیوێتی" ئەوەی لەسەر داوای ماف بگیرێت ستەمە".


AM:12:14:28/11/2020