یانەی ریاڵ مەدرید پێکانی هازاردی راگەیاند




یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پێکانی ئەستێرەی یانەکەی ئیدن هازاردی راگەیاند.
هازارد لە یاری بەرامبەر بە ئەلاڤێس تووشی پێکان بوو، نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات.
ئەمڕۆ ریاڵ مەدرید پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە، پێکانی بە رانیدا راگەیاندووەو پێکانەکەش ماسولکەییەو بەوهۆیەوە ٣ هەفتە لە یانەکە دادەبڕێت.
هازارد بەهۆی ئەو پێکانەوە ئامادەی ٦ یاری داهاتووی یانەکەی نابێت، گرنگترینیان سڤییاو و ئاتلەتیکۆمەدرید و شاختارە لە خولی یانە پاڵەوانەکان.




PM:04:05:30/11/2020