دلێر عەبدولخالق: وەزارەتی دارایی ھەرێم و عێراق لە رووی تەكنیكییەوە رێككەوتوون

رێكخه‌ری‌ ژوری‌ رۆژنامه‌وانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت" لەڕووی تەکنیکییەوە وەزارەتی دارایی هەرێم و بەغدا رێککەوتوون، بەڵام ئەم قۆناغە پێویستی بە سەردانی شاندی باڵای سیاسی هەیە".

 

دلێر عەبدولخالق رێکخەری ژوری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆنگرەیەکی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند" جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان كۆبوه‌وه‌ و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان دۆخی ژیانی خه‌ڵك و خۆپیشاندانی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌كو چۆن له‌ راگه‌یه‌ندراوی پێشوش جه‌ختمان لێكرده‌وه‌، ئێمه‌ پشتیوانی له‌ خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خه‌ڵك به‌شێوه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ داخوازیه‌ ره‌واكانیانداین‌".

 

رێكخه‌ری‌ ژوری‌ رۆژنامه‌وانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان راشیگەیاند" زەمینەسازی کراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە سێ قۆڵی پارتی و یەکێتی و گۆڕان، ئەگەر هەیە لەم هەفتەیەدا یان لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوودا کۆبوونەوەکە ئەنجامبدرێت".

 

ئەوەشی خستەڕوو، لەڕوی تەكنیكییەوە هەردوو وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم رێككەوتون و ئەوەی دەمێنێتەوە پەیوەندی بە هەندێك رێكاری كارگێڕییە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە كە پێویستە ئەم رێككەوتنە ببێتە دەقێك و لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021دا جێی بكرێتەوەو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی لەسەر بدرێت.

 

وتیشی" هاوڵاتیان مافی خۆیانە داوای مافەکانی خۆیان بکەن و ئێمەش وەکو حزبی سیاسی لەسەرمان پێویستە ژیانێکی باشتریان بۆ دابینبکەین". 



PM:02:53:05/12/2020