لەئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ و ئەمڕۆ بەدەیان خۆپیشاندەر لە ڕانییە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەو خۆپیشاندەرانە کە چالاکوانی مەدەنی و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و گەنجن لە ئەنجامی خۆپیشاندانی دوێنێ و ئەمڕۆ دەستگیرکراون و براون بۆ شوێنێکی نادیار.
هەرچەندە تائێستا ژمارەی دەستگیرکراوەکان نەزانراوە، بەڵام ئاماژە بەوەدەکرێت کە زیاتر لە ٥٠ کەس دەستگیرکرابێت.
ئەم دەستگیرکردنە دوای ئەوە دێت، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە شاری سلێمانی و ناوچەکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان و بهشێك له شارو شارۆچكهكانی ههرێمی كوردستان بههۆی نهبوونی موچه و كهمی خزمهتگوزارییهوه دهستیان به خۆپیشاندانكرد.