خۆپیشاندەرانی قەزایی سەیدسادق كۆمیتەی یەكێتی و ناوچەی پارتی و مەكۆی گۆڕان و بارەگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامیان سوتاند.
دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەشێک لە هاوڵاتیانی قەزایی سەیدسادق لە دژی دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی موچە و خراپی گوزەرانیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی (سپی)، خۆپیشاندەرانی قەزاکە بارەگای هەریەک لە (پارتی، یەکێتی، گۆڕان، یەکگرتو و کۆمەڵ)یان لەشارەکەدا سوتاندوە و گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی شارەکە دروست بووە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەهۆی تەقەی پاسەوانانی بارەگاکەی پارتی دوو كهس بریندار بوون و لەئێستاشدا رهوانهی نهخۆشخانه كراون.
ئێوارەی دوێنێش لە پیرەمەگرون و ناحیەی بازیانی سەر بەپارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان ئەنجامدرا و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بارەگای هەریەکە لە پارتی و یەکێتی سوتێندرا.