خۆپیشاندان و نارەزایەتیەكان لەبەشێک لە شار‌و شارۆچكەیەكی هەرێم دەستیپێكردەوە و گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندانی هاووڵاتیان دژی دواكه‌وتنی موچه و خراپی دۆخی ئابووریی له پیره‌مه‌گرون، دووكان، شاره‌زوور و سەیدسادق ده‌ستیپێكرده‌وه.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە قه‌زای سه‌ید سادق، بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێندرا، هاوكات له ناحیه‌ی ته‌كیه‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، باره‌گای پارتی سووتێندرا و لە خورماڵیش خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران بنكه‌ی به‌ڕێوه‌رایه‌تی هاتوچۆیان سووتاند، هاوکات خۆپیشانده‌رانی شارەزوور بینای پەروەردەی شارەکەیان سوتاند.
هەروەها خەڵکێکی بەرفراوانی شاری قەڵادزێ دژی دواکەوتنی مووچە و لێبڕینی موچە و کەمی هەلی کار و خزمەتگوزاری دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و خۆپیشاندەران بەرەو ناوچەی پارتی چوون و لەلایەن ناوچەوە تەقەیان لێکراوە.