مستەفا کازمی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانیەوە راگەیاندنێک بڵاودەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانیەوە دەڵێت " تووڕەییان پاساوی هەیە".

 

 
لە پۆستێکی نوێیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، مستەفا کازمی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی یەوە نووسیوویەتی " بە قووڵی هاوسۆزم لەگەڵ خەم و ژانی خەڵکی خۆمان لەهەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری سلێمانی شاخ و رۆشنبیری و ڕەسەنایەتی".

 


لە درێژەی نووسینەکەیدا دەڵێت " توڕەییان پاساودارە چونکە بەرهەمی ساڵانێکی زۆر و چەندین دەیەی پێشووە، بەجدی کاردەکەین لەسەر شایستەییەکانی گەل لەهەموو شارێکی عێراق".

 

 
ئەوە لە کاتێکدایە دەسەڵاتداران پارێزگاکە بڕیاریان داوە لە رێگای هێز و دەستگیکردنەوە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای سلێمانی بهێنن.

 


PM:11:36:11/12/2020