مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە پەیامێکی نوێ‌دا دەربارەی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و دۆخی هەرێم دەڵێت" ئێمه پێش هه‌موو شتێك هاوخه‌می ئه‌و بارگرانییه‌ن، كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێده‌په‌ڕن".
لەو پەیامەدا کە ئەمشەو١٣ ی کانوونی یەکەم، سەرۆکی حکومەت بڵاویکردەوە، دەڵێت " به هیچ شێوه‌یه‌ك گله‌ییمان له راده‌ربڕین و داواكردنی مافه‌كانی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه نییه".
سه‌باره‌ت به‌و توندوتیژیانه‌ی له میانی خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی شار و شارۆچكه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین روویدا، "مه‌سرور بارزانی" دەڵێت " به‌ڵام من با پرسیارێك بكه‌م، ئه‌وه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه روویدا، له‌سه‌ره‌تاوه قه‌ول بوو به‌و شێوه‌یه به‌ره‌و توندوتیژی بڕوات؟".
هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت "ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك خزمه‌تی هاووڵاتیانی كوردستان ناكات و نه مووچه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و نه مافه ره‌واكانی خه‌ڵكیش ده‌هێنێته دی".
مەسرور بارزانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە به‌رده‌وامن به هه‌وڵه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه و لەبارەی بەرپرسیارێتیەوە، دەڵێت "به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌حه‌ممولی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌مان كردووه".
لەبارەی قەرزەوە، مه‌سرور بارزانی دەڵێت" "ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌كو ساڵانی پێشووتر ته‌نیا قه‌رز بكه‌ین و قه‌رز بكه‌ین، كێ ئه‌و قه‌رزانه ده‌داته‌وه؟ ئه‌م ناخۆشییه با ئێمه هه‌وڵبده‌ین چاكی بكه‌ین، نه هێڵین بۆ دوای ئێمه نه‌وه‌ی دوای ئێمه بێت، دووچاری ئه‌و ره‌وشه ناخۆشه بێت".
ئەوە لە کاتێكدایە کە تائێستا بەدەیان خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و ئازاد نەکراون، هەروەها دۆسیەی کووشتنی خۆپیشاندەران و پێشمەرگەیەک و ئەفسەرێکی پێشمەرگە کە ٩ کەسن، تا ئێستا هیچ چارەنووسێکی نییە.