لە دوێنێوە هێرش کراوەتە سەر دوو بارەگای ئەنەکەسە لە رۆژئاوای کوردستان

لە دوێنێوە لە دوو شاری رۆژئاوای کوردستان هێرشدەکرێتە سەر دوو بارەگای ئەنەکەسەی نزیک پارتی دیموکراتی کوردستان لە باشووری کوردستان.

 

دوێنێوە لە رۆژئاوای کوردستان هێرشکراوەتە سەر دووبارەگای ئەنەکەسە و سوتێنراون، ئەمەش یەکەم جارە بارەگای ئەو حیزبە دەسوتێنرێت لە دوای دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان پەیەدە و ئەنەکەسە بە سەرپەرشتی ولآتانی رۆژئاوای بەشداری لە هاوپەیمانی دژی داعش.

 

هێڕشی یەکەم لە درباسیە دژی بارەگایەکی ئەنەکە دوێنی ئەنجام درا، هەرچی هێرشی ئەمڕۆیە لە شاری عامودا هێرشکرایە سەر بارەگای ئەنەکەسەو سوتێنرا.

 

هەرچەندە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات سووتانی بارەگاکانی ئەنەکەسەی مەحکوم کرد، بەلآم تا ئێستا کەس نەگیراوە لەسەر ئەو هێرشانە.

 

سووتانی بارەگاکانی ئەنەکەسە لە رۆژئاوای کوردستان لە کاتێکدایە کە گفتوگۆی نێوان ئەنەکەسەو پەیەدە تووشی قەیران بۆتەوە، هەروەها پەیوەندیەکانی پارتی پەکەکە لەباشووری کوردستان رۆژبەرۆژ خراپتر دەڕوات.



PM:08:59:15/12/2020