لە میانەی سیاسەتی زیاتری کەمکردنەوەی خەرجی، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک رێوشوێنی تر دەگرێتە بەر.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە لە ٨/١٢/٢٠٢٠ دەرچووە و بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان نێردراوە، تیایدا هاتووە " بڕیار درا لە ڕۆژی ١٦/١٢/٢٠٢٠ هوه گشت خەرجییەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٠ ڕابگیرێت، جگە لە خەرجکردنی مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و پێشینەی خواردن و خاوێنکردنەوە و کرێیەکانی مانگانە".
لە نووسراوەکەی وەزارەتی داراییدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە زیادکردنی پێشینەی مانگانە ڕابگیرێت، بڕیارەکەش تەمویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پڕۆژەی پارێزگاکان ناگرێتەوە.
وەزارەتی دارایی ئاگاداری فەرمانگەکان دەکاتەوە کە نابێت هیچ نووسراو و داواکارییەکی خەرجی ئاڕاستەی وهزارهتی دارایی بکرێ.