وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ گرووپەکانی سەر بەئێران بە ئەنجامدەری هێرشەکەی دوێنێ تاوانبار دەکات و بەتووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر باڵوێزخانەکەی لەبەغدا دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا، مایک پۆمپەیۆ، دەڵێت "لەکاتێکدا عێراق بەدەست قەیرانی کۆرۆنا و ئابووری گیریخواردووە، گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران گەورەترین بەربەستن و ناهێڵن عێراق بەرەو ئاشتی و خۆشگوزەرانی بڕوات".
وەزیری دەرەوە لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی "هەر ئەو گرووپانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەکان، بە قەبارەیەکی گەورە سەروەت و سامانی گشتیی لە عێراقییەکان دەدزن و هێرشدەکەنە سەر خۆپێشاندەرە ئاشتیخوازەکان و چالاکڤانان، ئاگری شەڕی ناوخۆیی خۆشدەکەن".
جارێکی تر شەوی رابردوو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا چەند جارێک کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکیی میلیشیا چەکدارەکانی عێراق و
ئەمەریکاش لەڕێگەی سیستەمی دژە مووشەکەوە وەڵامی هێرشەکە دایەوە.