هەولێر.. بەهۆی ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە پاڵاوگەیەکی نەوت و گاز سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی نەوت و گازی شاری هەولێر کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە. 

 

رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بەشێکی پاڵاوگەی کارگرووپ لە ناحیەی کەورگۆسکی رۆژئاوای هەولێر کەوتووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکار و زیانەکان نەزانراون".

 

هاوکات بەپێی زانیارییە نافەرمییەکان، بەهۆی ئاگرەکەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە، ئاگرەکەش دوای ٢٠ خولەک کۆنترۆڵ کراوە. 



PM:12:01:24/12/2020