بهیانیی ئهمڕۆ شهممه مێردمنداڵێكی تهمهن 15 ساڵ بههۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلێكی بارههڵگر، کەوتە ناو ئاوی زێی بچوك و بهوهۆیهوه له ئاوی ئهو روبارهدا گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 8:15 خولەک تەرمی مێردمنداڵێک بەناوی (ئـ، ک، ر) تەمەن 15 ساڵان، پیشەی خوێندکار، دانیشتوی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، باوکی ئەو مێردمنداڵە لە گوندی بنەوشان سەر بە قەڵادزێ غەسالەی هەیە، کوڕەکەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر (گەڵابە)ی لێخوڕیوە و بەگەڵابەکەوە کەوتۆتە ناو زێی بچوک و خنکاوە.
پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکردوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.