لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی گشت گەنجینەکانی کردوە، وەزارەتی دارای و ئابوری ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەکان دەکاتەوە بۆ ئامادەکردنی لیستی موچەی دو مانگی ئەمساڵ و لیستی موچەی مانگی یەکی ساڵی داهاتوو.
راگەیاندنی وەزارەتی دارایی ئەوە دەخاتەڕوو کە لەسەر راسپاردەی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، نوسراوێک بۆ گشت گەنجینەکان کراوە کە ئاگاداری سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت بکرێنەوە بە ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگەکانی (11 و 12ی 2020) و مانگی (1ی2021).
هەروەها لەو راگەیاندنەدا هاتووە" ئامادەکردنی لیستەکە به ههمان لێبرینی رێژهی (21%) دەبێت و بۆ پله تایبهتهكانیش لێبڕین (50%) دەبێت بەهەمان میکانیزمی پێشوو."
تا ئێستا نەزانراوە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ داوای لیستی مووچەی ئەو سێ مانگەی کردووە، ئایا وەزارەتی دارایی پارەی لەبەردەستدایە، یان چاوەڕوانی پارەی بەغدایە.