پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ گەیشتە پەرلەمانی عێراق

کەمێک پێش ئێستا حکومەتی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد.

 

لەلێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم، حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی سائیرون ڕایگەیاند" پرۆژە یاساى بودجەى گشتى عێراق بۆ ساڵى ٢٠٢١ گەیشتوتە ئەنجومەنى نوێنەران".

 

رۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ په‌سه‌ندكرد، کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەسەر ماددە و بڕگەكانی پڕۆژەکە بکات.



PM:01:18:29/12/2020