تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە نۆ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ سێشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ١٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها نۆ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٤٨٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە".

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٥٩٣ هەزار و ٥٤١ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٢ هەزارو ٨٠٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٣٤ هەزارو ٨٠١ كەسیان چاكبونەتەوە و ٤٥ هەزار و ٩٤٠ كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە ١٦٢ توشبوویان لە ژێر چاودێری چڕدان.

PM:04:18:29/12/2020