ئاماری نوێی توشبوون به‌ كۆڕۆنا له‌ عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە هەشت کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٩٠١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها هەشت حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٥٤٧ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٥٩٤ هەزار و ٤٤٢ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٢ هەزارو ٨٠٨ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٣٦ هەزارو ٣٤٨ كەسیان چاكبونەتەوە

PM:06:00:30/12/2020