بەرپرسێکی کورد لە کەرکوک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە



وەزارەتی نەوتی عێراق بەفەرمانێک بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەرهەمەنەوتییەکانی کەرکوکی کە کەسێکی کوردە لەپۆستەکەی دورخستەوە و کەسێکی دیکەی لە جێگەی دانرا.

 


بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کە رۆژی چوارشەممە ٣٠ ی کانوونی یەکەم دەرچووەو واژووی فراس عەلی سادق، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لەسەرە، لەسەر راسپاردەی وەزیری نەوت و داواکاری کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمەنەوتییەکان، کاوە رەشید کەریم لەپۆستی بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەرهەمەنەوتییەکانی کەرکوک دەبەخشرێت.

 



ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە لەو گۆڕانکاریەدا، محەمەد فائق عارف، وەک بەڕێوەبەری دابەشکردنی بەرهەمەنەوتییەکانی پارێزگای کەرکوک دەستبەکاردەبێت و فەرمانەکەش لەرۆژی دەرچونییەوە جێبەجێدەکرێت.

 


گۆڕینی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی نەوت لە پارێزگای کەرکوک پەیوەندی بە هاوسەنگی نەتەوەییەوە هەیە و لە دابەشکردنی پۆستەکانی ئەو پارێزگایەدا.

 


PM:01:49:31/12/2020