داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی دێرەزوور راگەیاند

پەیجەکانی نزیک داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە هێرشەکەی دێرەزوور راگەیاند. 
 

چەکدارانی داعش له‌ رێگه‌ی په‌یجه‌ فه‌رمیه‌كانیه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر پاسێک لە شاری دێرەزووری رۆژئاوای کوردستان، ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.

 

دوێنێ چوارشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەم لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر پاسێک لەسنورى پارێزگای دێرەزووری ڕۆژئاوای کوردستان ٢٨ کەس کوژراون و ١٥کەسی دیکەش برینداربوون.



PM:11:05:31/12/2020