نرخی نەوت لەیەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢١ دا

ئەمڕۆ هەینی ١ی کانوونی دووەم کە یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢١ ە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

 

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا بە هەردوو جۆرەکەیەوە نرخێکی نوێ و بەرز تۆمار دەکات.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٥١ دۆلار و٧٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٥١ دۆلار و ٦٣ سەنت بوو.

 

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٤٨ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستندا بە ٤٨ دۆلار و ٤٠ سەنت بوو. 

 


AM:10:22:01/01/2021