تەندروستی عێراق دواین ئاماری توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە ١١ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، ئەمڕۆ هەینی ئاماری تووشبووانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا راگەیاند، بەپێی ئامارەكە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٩٠٢ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ١١ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و ٩٧٦ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا ٥٩٦ هەزار و ١٩٣ كەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەوانە ١٢ هەزارو ٨٢٤ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٥٣٩ هەزارو ٨١٧ كەسیان چاكبونەتەوە. 

PM:05:01:01/01/2021