وێنە.. ماریا هەورامی بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەرکەوت

کچە گۆرانیبێژی لاوی هەورامان و کوردستان، ماریا هەورامی لەنوێترین دەرکەوتنیدا جیاواز دەردەکەوێت.

ماریا هەورامی نوێترین وێنەی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە کە بۆتە مایەی خۆشحاڵی هەوادارانی، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت ماریا تەواو جیاوازو شۆخ و شەنگ دەردەکەوێت.

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووەو چەندان گۆرانی بەزاراوەی هەورامی و کرمانجی خواروو هەیەو، لەماوەی چەند ساڵێکدا ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە.

PM:06:50:01/01/2021